کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی: لەماوەی مانگێکدا زیاتر لە 29 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی: لەماوەی مانگێکدا زیاتر لە 29 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەماوەی مانگی رابردوودا 29 هەزار 210 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، ئاماژە بەوەكردوە 22 هەزار و 572 نەخۆش سەردانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی سلێمانی هاتووە "بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی رابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2022/9/30) لە نەخۆشخانەی شار 29 هەزار 210 نەخۆش سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە 22 هەزار و 572 نەخۆشیان سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیان كردووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "پێنج هەزار 716 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دیان كردووە و 840 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی شار حەوت هەزار 584 نەخۆش داخڵكراون و لەو ژمارەیە دوو هەزار 598 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 815 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 1434 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 1550 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 224 نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار و 60 كەس لە بەشی چاودێری ورد و 192 نەخۆش لەبەشی سی سی یو داخڵبوون".

باس لەوەشکراوە "هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 1484 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراوە و 130 نەشتەرگەری قەستەرە و 62 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 113 نەشتەرگەری بۆ مناڵان ئەنحام دراوە، هەروەها مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار75 هەزار و 872 شیكاری تاقیگەیی و 2993 هێڵكاری دڵ كراوە و دە هەزار 387 تیشك و  3636 سۆنەر و 421 ئیكۆ و  1064 چارەسەری سروشتی كراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan