کوردستانی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر دوو تەوەری گرنگ گفتوگۆ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر تەواونەكردنی رێگەی دوو سایدی نێوان كەلار - دەربەندیخان و لایەنە پەیوندیدارەكانن لە كۆمپانیاكە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر تەواونەكردنی رێگەی دوو سایدی نێوان كەلار - دەربەندیخان و لایەنە پەیوندیدارەكانن لە كۆمپانیاكە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.
بەپێی نووسراوێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە تیادا هاتووە، ئاماژە بە بڕگەی یەكەم و یازدەهەم لە مادەی 9 لە پەیڕەوی هەمواركراوی ناوخۆی ئەنجومەنەكە سبەینێ چوارشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2022 ئەنجومەنی پارێزگا كۆدەبێتەوە.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی تەواونەكردنی رێگەی دوو سایدی نێوان كەلار- دەربەندیخان و رێگەی سایدی دووەمی دەربەندیخان - وارماوە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بڕیاری چارەسەركردنی دەدرێت.
س،ر
بیروڕا


