کوردستانی

کاتی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

سبەینێ چوارشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان رادەگەیەنێت.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "سبەى چوارشەممە رێکەوتى (2022/10/12) کاتژمێر 1:00ى دوانیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى پۆلى 12ى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان رادەگەیەنێت".

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا تەواوى وردەکارییەکانى وەرگرتنى دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیاجیاکان رادەگەیەنرێت، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکانیش دەرچووان دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan