کوردستانی

کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردادێت و باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردادێت و باران دەبارێت
مەودا میدیا-

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ چەند رۆژی داهاتوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان بێت نمە باران دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند "سەرەتا کاریگەری ئەم بارستە ھەوا سارد و وشکەی روویکردووەتە ناوچەکانمان تا رۆژی پێنجشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2022 بەردەوامی dەبێت و پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە، لە 13ی مانگەوە بۆ 20ی مانگ لەم مەودایەدا پێشبینیدەکەین پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەrاورد بە ئەم ماوەیە روو لە بەرزبوونەوە بکاتەوە بەھۆی دابەزینی بارستە ھەوایەکی سارد بۆ سەر دەریای ناوەراست لەو ماوەیەدا نزمە پاڵەپەستۆیەکی لاواز دروست دەبێتەوە کە دەبێتە ھۆی ناسەقامگیربوونی کەشوھەوا و چالاکبوونی ھەورە تریشقە و بارانی بەخوڕ لەناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای تورکیا و سوریا، بەڵام بەھۆی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەکی ھەوا لەسەر وڵاتی ئێران و درێژبوونەوەی کاریگەری بۆ سەر کەشی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق رێگردەبێت لە ھاتنی شێ و ھەوری چڕی باراناوی تەنھا ئاسمانی ناوچەکە لەو مەودایەدا جارجار بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەکات و ناوچەی جیاجیادا".

ئاماژەی بەوەشکرد "تا کۆتایی ئەم مانگەش بەگوێرەی دوایین گۆڕانکاری و زانیارییەکان ئەگەری ھاتنی شەپۆلی گشتگیر و بارانی زۆر لە ئارادا نییە جگە لە حاڵەتی پەرش و بڵاوی بارانبارین کە ئەگەر ھەیە لەدوای 20ی مانگەوە ناوچەکە بگرێتەوە و گۆرانکاریش لە ئارادا دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan