کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: پرۆسەی کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: پرۆسەی کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامە
مەودا میدیا-

 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆسەی کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامە، ئاماژەی بەوەشکرد هەرکەسێک داوای مۆڵەتی چەک بکات، پێویستی بە رەزامەندی ئاسایش و راپۆرتی پزیشکی و هێنانی پەنجەمۆر هەیە.

د. هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "پرۆسەی کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت بەردەوامە، هێزە هاوبەشەکان بەردەوام خاڵی پشکنینی گەڕۆکیان هەیە".

لەبارەی وەرگرتنی مۆڵەتی چەکهەڵگرتن بە یاسا نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکرد "هەرکەسێک داوای مۆڵەتی چەک بکات، پێویستی بە رەزامەندی ئاسایش و راپۆرتی پزیشکی و هێنانی پەنجەمۆر هەیە لە بەشی تاوانەکان کە دەریبخات هیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە، هاوکات هۆکارێکی دڵنیاکەرەوە پێشکێشی وەزارەتی ناوخۆ بکات کە بۆچی دەیەوێت چەکی هەبێت".

س.ر 
Qaiwan
Qaiwan