کوردستانی
نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکاندا دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیاری دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوتفرۆشان کردووە و ئاماژە بەوەدەکەن "لە دوای بڕیارەکەوە هاوڵاتییان نەوت ناکڕن".
محەمەد فاخر، نەوتفرۆش لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا کاریگەری لەسەر بازاڕی ئێمە دروستکردووە و هاوڵاتییان نەوت ناکڕن".
لەبارەی دابەزاندنی نرخی نەوتەوە وتی "نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە 285 دینارەوە بۆ 265 دینار دابەزیوە، هەتا دابەشکردنی نەوت زیادبکرێت نرخی نەوتی سپی زیاتر دادەبەزێت.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت رایگەیاند "لە 20ی تشرینی یەکەمی 2022 لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت"، هەروەها نرخی هەر بەرمیلێکیش کە 200 لیترە بڕی 30 هەزار دینارە.
س.ر

بیروڕا