کوردستانی
کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕیوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی هێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی دەکاتەوە لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2022 لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی هێنان و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی دەکەینەوە کە لەکاتی فرۆشتن و دەرچوونی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیا لەهەمان رۆژدا گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ بکرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "تەنها بەرواری دەرچوونی گرێبەستەکە ئەژماردەکرێت بۆ تۆمارکردنی لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی و کار بە هیچ بەروارێکی ناو گرێبەستەکە ناکرێت بۆ ماوەی ئەو (60) رۆژەی بۆی دیاریکراوە بۆ تۆمارکردنی ئوتومبیلەکە".
س.ر

بیروڕا