کوردستانی
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە بۆ سەرجەم وەزارەتەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردا مامەڵەى نووسراوى کاغەز بۆ خەرجى وەزارەتەکان نەمێنێت و بە ئەلیکترۆنى دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2022 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم کرد کە تیادا هاتووە، سەرجەم مامەڵەى نووسراوى کاغەز بۆ خەرجى وەزارەتەکان نامێنێت و بە ئەلیکترۆنى دەکرێت.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پێویست ناکات هیچ کاغەزێک لە دیوانی وەزارەتەکانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری بنێردرێت.
س،ر

بیروڕا