کوردستانی

"تەنها خانەقین کێشەی نەبوو، ئەویش لەژێر دەستی کورد دەردەهێندرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"تەنها خانەقین کێشەی نەبوو، ئەویش لەژێر دەستی کورد دەردەهێندرێت"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هێزە عیراقییەکان دەیانەوێت هیچ هێزێکی کوردی لە قەزای خانەقین نەمێنێت ئەمەش ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی خانەقینی لێکەوتووەتەوە، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمیش لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هێزە عیراقییەکان دەیانەوێت خانەقین لەژێر دەستی کورد دەربهێنن.

جەمال حەوێز، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا ئەوەی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم مابووەوە و کێشەی نەبوو خانەقین بوو، بەڵام ئێستا دەیانەوێت خانەقین لەژێر دەستی کورد دەربهێنن".

ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخی بەغدا باش نییە و هێزە کوردییەکانیش پەرتەوازەن و یەک نین، بۆیە ئێستا ناحەزانی کورد بە هەلی دەزانن گورەزەکانی خۆیان بوەشێنن لەهەر شوێنێک کە بیانەوێت".

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم لە پەرلەمانی کوردستان وتی "تەعریبێکی شاراوە لە خانەقین بەردەوام هەبووە، بەڵام ئێستا بەشێوەی ئاشکرا ئەو تەعریبە دەکرێت".

لەبارەی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت چی بکات بۆ مانەوەی هێزە کوردییەکان لە خانەقین روونیکردەوە "حکومەتی هەرێم هەوڵی خۆی دەدات، بەس پێم وانییە حکومەت کاریگەری لەسەر هێزەکانی بەغدا هەبێت، بەڵام یەکێتی بەردەوامە لە هەوڵەکانی و نازانین چی دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan