کوردستانی
قائیمقامی سلێمانی: لە سلێمانی مەترسیی دروستبوونی لافاو نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر وەکو خۆئامادەکردن بۆ وەرزی بارانبارین و رێگرتن لە دروستبونی لافاو، کۆبوونەوەیەک لە دیوانی قایمقامییەتی سلێمانی ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2022 ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆلیس و ئاسایش و شارەوانی و کەشناسی و بەرگری شارستانی و فریاکەوتنی خێراو ئاو و ئاوەڕۆ کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2022 ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی پۆلیس و ئاسایش و شارەوانی و کەشناسی و بەرگری شارستانی و فریاکەوتنی خێراو ئاو و ئاوەڕۆ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا کە ئەو رێڕەوی ئاوانەی دێنە ناوشاری سلێمانییەوە کاری پێویستیان تێدا کراوە و تەواوی ئاوەڕۆکانی ناو گەڕەکەکان و ئاوەڕۆ سندوقییەکان پاککراونەتەوە، بە تایبەت کار لەو شوێن و ناوچانەدا کراوە کە ساڵانی رابردوو ئاویان تێدا کۆدەبووەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا و شارەوانی و بەرگریی شارستانی و پۆلیس و ئاسایش بەردەوام لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ چارەسەری بەپەلەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
ئەوەش باسکرا، لە هەندێک گەڕەک و ناوچە حاڵەتەکانی دزینی سەرەمەنهۆڵ و گرتنی سەری ئاوەڕۆکان زیادیانکردووە تەواوی لایەنە ئەمنییەکان بە تایبەت هێزەکانی ئاسایش راسپێردراون رێکاری تووندی یاسایی بەرانبەر ئەو هاوڵاتییانە بگرنە بەر کە سەری مەنهۆڵ دەدزن یان بە گرتنی سەری مەنهۆڵی ئاوەڕۆکان کێشەی کۆبوونەوەی ئاو دروستدەکەن.
س،ر
بیروڕا


