کوردستانی
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: کێشەیەکی زۆر بۆ پرۆژەکانی سلێمانی دروستبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆبوونەوەیەکدا باسی لە گرفتەکانی بەردەم رێگەی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان کرد و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکەش دەڵێت "بەهۆی نەبوونی پێشینەوە بۆ کۆمپانیاکان تەواوکردنی رێگاکە دواکەوتووە".
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای بەدواداچوون و ئامادەکردنی راپۆرتێک لەبارەی گرفتەکانی بەردەم تەواونەکردنی دووسایدی رێگەی کەلار - دەربەندیخان دەرکەوتووە هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی پرۆژەکە پێنەدانی پێشینەیە بە کۆمپانیاکان و جگە لەوەش بۆ پێدانی پێشینە داوای ئەستۆپاکی لە کۆمپانیاکان دەکرێت".
راشیگەیاند "جگە لە لەوەش زۆربەی پرۆژەکانی سلێمانی بەهۆی نەبوونی سیولەی نەقدی راگیراون و هۆکاری ئەو کێشەیەش ئەو رێژە دابەشکارییە کە لەنێوان زۆنی سەوز و زۆنی زەرد دەکرێت 57% بە 43% زیانێکی زۆری لە پرۆژەکانی سلێمانیداوە".
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواشیکرد، سەرۆکی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان هەرچی زووە بێنە سەرخەت بۆ چارەسەری ئەو گرفتانەی بەهۆی نەبوونی پێشینە و سیولەی نەقدی لە سلێمانی دروستبووە.
هۆشداریشدا لەوەی ئەگەر ئەو کێشانە چارەسەر نەکرێت کارەسات لەو رێگایانە دروست دەبێت و ژمارەی رووداوەکانی هاتوچۆ دەبنە مەترسییەکی جدی.
س.ر

بیروڕا