کوردستانی
كاره‌با ده‌بێته 24 كاتژمێر و موەلیده نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له سیستمی پریپه‌ید ده‌كات بۆ كاره‌بای نیشتمانی و ده‌ڵێت "له‌ئێستادا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه و له داهاتووش سیستمكه به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی له سلێمانی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت".
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "كارپێكردنی سیستمی پریپه‌ید بۆ كاره‌بای نیشتمانی له‌ئێستادا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه و له بازاڕی له نگه‌ی هه‌ولێر و له بازاڕێكی دهۆك كاری له‌سه‌رکراوه و له داهاتووش به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی له سلێمانی و ئه‌و شوێنانه‌ی فیده‌ری 24 كاتژمێری لێیه كاری پێده‌كرێت".
باسی له‌وه‌شكرد "به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كردوومانه 24 كاتژمێر كاره‌با دراوه‌ته دوكانه‌كان و بڕی هەشت ئه‌مپێریان بۆ دیاریكراوه، چونكه له بازاڕه‌كان بڕی كه‌متر كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت به‌وه‌ش موەلیده‌یان پێویست نه‌بووه و خواستیش له‌سه‌ر كاره‌با زۆر كه‌میكردووه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند "ئێستا پرۆژه‌كه له قۆناغی ئه‌زموونییه و نه‌بووه‌ته بڕیار له داهاتوو ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بدرێت جێبه‌جێده‌كرێت".
وتیشی "ئه‌م سیستمی پریپه‌یده له به‌رژوه‌ندیی هاوڵاتییانه، چونكه نرخی كاره‌با هاوشێوه‌ی خۆیه‌تی ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌یه پێشه‌كی پاره‌ی كاره‌باكه ده‌ده‌یت به‌وه‌ش كاره‌با ده‌بێته 24 كاتژمێر".
س.ر

بیروڕا