کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی داوای هاوکاری لە هاوڵاتییان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی داوای هاوکاری لە هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاگاداریی هاوڵاتییان دەکاتەوە داوای هاوکاری دەکات بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵهاتوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "ئەم تۆمەتبارەی لە گرتەڤیدیۆیەکەدا دەرکەوتووە، داواكراوە بە بڕیاڕی بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 405/31 لە یاسای سزادان، تۆمەتبار هەڵاتووە بۆ شوێنێكی نادیار, بۆیە داوا لە ھاوڵاتییان دەكەین هاوكارمان بن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی".

لەكاتی بوونی هەر زانیارییەك لەسەر تۆمەتباری هەڵاتوو، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:
0533193148
0533194011

https://www.facebook.com/watch/?v=593158172555428

س،ر
Qaiwan
Qaiwan