کوردستانی
یه‌كگرتووی بڕیاری كشانه‌وه‌یدا له په‌رله‌مانی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندو بڕیاردرا له 6ی 11ی 2022 په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان بكشێنه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 12ی تشرینی یەکەمی 2022 له كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییدا به سه‌رپه‌رشتی د. هادی عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی پرسی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ركراوه.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاریداوه كه په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو له رێكه‌وتی 6ی 11ی 2022 به‌دواوه كه ماوه‌ی یاسایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی دێت له په‌رله‌مانی كوردستان بكشێنه‌وه.
س.ر

بیروڕا