کوردستانی
پرۆژه‌یه‌كی گرنگی كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە له‌ئێستادا پرۆژه‌ی هێڵی كاره‌بای 132 كه‌ی ڤی تانجه‌رۆ – سه‌یدسادق جێبه‌جێده‌كرێت و له‌قۆناغی كۆتاییدایه.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە له‌ئێستادا پرۆژه‌ی هێڵی كاره‌بای 132 كه‌ی ڤی تانجه‌رۆ – سه‌یدسادق جێبه‌جێده‌كرێت و له‌قۆناغی كۆتاییدایه.
ئه‌ندازیار ئازاد محەمەد، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه رایگه‌یاند "پرۆژه‌كه بریتییه له راكێشانی هێڵێكی (132 كه‌ی ڤی) له وێستگه‌ی تانجه‌رۆ بۆ وێستگه‌ی نوێی سه‌یدسادق، به درێژی (56 كم) و به به‌كارهێنانی (161) تاوه‌ری كاره‌بای های تێنشن، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه له زیاتر له (17) ملیار دینار و له ئێستادا (95%) ی كاره‌كانی ته‌واوبووه و وابڕیاره له ماوه‌ی (20) رۆژی داهاتوودا پڕۆژه‌كه ته‌واوبكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژەکە ستراتیژییه و به ته‌واوبوونیشی سوودێكی زۆری ده‌بێت بۆ ناوچه‌كانی شاره‌زوور و سه‌یدسادق له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای گواستنه‌وه‌ی (300) مێگاوات كاره‌بای هه‌یه".
ئەوەشخراوەتەڕوو، پرۆژه‌كه به‌سێ قۆناغ جێبه‌جێ كراوه كه بریتیبوون له‌قۆناغه‌كانی كۆنكرێت كردن و تاوه‌ربه‌ستن و قۆناغی ته‌ل به‌ستن.
س،ر
س،ر
بیروڕا


