کوردستانی

بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

یەکێک لەو تۆمەتبارانەی لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار  ئۆتۆمبێلێکیان دزی لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکرا.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی هاتووە "رۆژی هەینی رابردوو 7ی تشرینی یەکەمی 2022 تۆمەتباران (پ ، ف ، ح) و (م ، ح) دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ پلان دادەنێن و بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب تۆیۆتا دەچنە قەزای کەلار لە ناحیەی رزگاری ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەبڵ قەمەرە (دێر ) رەنگی سپی دەدزن پاشان هەڵدێن".

ئاماژە بەوەکراوە "پاش تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن خاوەنی ئۆتۆمبێلکەوە دادگەی لێکۆڵینەوەی کەلار بەپێی مادەی (446) لە یاسای سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرکرد، هێزەکانمان لەم بارەیەوە لەلایەن سەرچاوە تایبەتەکانمانەوە لەم رووداوە ئاگادارکران".

ئەوەشخراوەتەڕوو "سەرەنجام پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارەکان، شوێن و ناسنامەیان دیاریکرا پاشان لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبار (پ ، ح ، ف) دەستگیرکراو دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەو ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیرا کە پێی چوبون بۆ دزیەکەو بەکاریان هێنابوو بۆ گواستنەوە ، وەگەڕان بەدوای تۆمەتباری دووەمیشدا بەردەوامە و لێکۆڵینەوەش لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan