کوردستانی

نەخۆشخانەیەكی گرنگی سلێمانی بەسێ قۆناغ نۆژەندەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەیەكی گرنگی سلێمانی بەسێ قۆناغ نۆژەندەكرێتەوە
مەودا میدیا-

شاندێکی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی سەردانی سلێمانییان كرد و لە نزیكەوە بەدواداچوونیان بۆ كارەكانی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی سووتای كرد كە بەسێ قۆناغ كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ دەكرێت.

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە "شاندێکی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی سەردانی شاری سلێمانیان كردو لەگەڵ د. سەباح نەسردین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ جوانكاری و سووتاوی پرۆژەی نەخۆشخانەی سوتایان بەسەر كردەوە بۆ ئاگادار بوون لە كاری نۆژنكردنەوەی نەخۆشخانەكە كە لە ساڵی 2020 وە دەستكراوە بە كاری نۆژەنكردنەوەی و بە سێ قۆناغ كارەكانی بەرێوەدەچێت".

تەندروستیی سلێمانی راشیگەیاندووە "قۆناغی یەكەمی كارەكانیش نۆژەنكردنەوەی هۆڵەكانی نەشتەرگەری و دابینكردنی ئامێری پزیشكی بۆ ئەو هۆڵە، لەئێستاشدا پرۆژەكە لە قۆناغی دووەم دایە كە بریارە مانگی 11ی ئەمساڵ تەواوبكرێت كە بریتییە لەنۆژەنكردنەوەی هۆڵەكانی منداڵان و گەوران لەگەڵ تاقیگە و كۆگای دەرمان و دابینكردنی ئامێری پزیشكی".

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لەوەشكردووە "قۆناغی سێیەمی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی سوتای لە سلێمانی بریتیە لە نۆژەنكردنەوەی بەشەكانی تری نەخۆشخانەكە و دابینكردنی ئامێری پێویست بۆ ئەو بەشانە و تێچووی كاری نۆژەنكردنەوەش لایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەهاوكاری (PRM) جێبەجێ دەكرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan