کوردستانی
هاوڵاتییەکی سلێمانی رفێنرا و لە بەغدا ئازادکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاندووە "توانراوە لە سەر رێگەی بەغدا - دیالە هاوڵاتییەك ئازادبكەن كە خەڵكی شاری سلێمانی بووە و لەلایەن دوو كەسەوە بە ئۆتۆمبیلەكەیەوە رفێنرابوو".
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئەمڕۆ هەینی 14ی تشرینی یەكەمی 2022 رایگەیاندووە "دوای گەیشتنی زانیاریی وردی هەواڵگری لەبارەی حاڵەتێكی رفاندنی هاوڵاتییەكی خەڵكی پارێزگای سلێمانی بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەیەوە و بردنی بەرەو بەغدای پایتەخت، ژوورێكی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بەغدا و دیالە پێكهێنرا و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانییان لەسەر رێگەی بەغدا - دیالە رفێنراوەكە ئازادبكەن".
راشیگەیاندووە "هەردوو رفێنەرەكەش دەستگیركراون كە دەیانویست بە ئۆتۆمبێلی تابلۆ ساختەوە هەڵبێن و رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە پارێزگای سلێمانی كران".
س.ر

بیروڕا