کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی زیادبوونی رووداوەكانی هاتوچۆ روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایدەكات پرسی رووداووەكانی هاتوچۆ بووەتە ئەولەویەتیی كارەكانی حكومەت و وەزارەتەكەیان و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆش داوادەكات "هاوڵاتییان هاوكاربن بۆ ئەو هەموو رووداوەی هاتۆچۆ"
هێمن میرانی، بەڕێوبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "بەداخەوە بەیانی نییە لەگەڵ هەواڵی گیان لەدەستدانی ژمارەیەك هاوشاری و هاونیشتیمانی دیكە خەبەرمان نەبێتەوە. ئەمڕۆ رووداوەكانی هاتوچۆ گەورەترین هەڕەشەن لەسەرخۆمان و ئازیزانمان".
راشگەیاندووە "لە حكومەت و وەزارەتی ناوخۆ ئەو بابەتە بۆتە ئەولەویەت و پێویستیمان بەوە هەیە كە هاوڵاتییانی ئازیز هاوكارمان بن تا سنوورێك بۆ ئەو هەموو كارەساتە رۆژانەیە دابنێین".
باسی لەوەشكردووە "خێرایی و پابەندنەبوون بە لێخوڕینی سەلامەت سەرەكیترین هۆكارەكانی رووداوی هاتوچۆن لە كوردستان".
س.ر

بیروڕا