کوردستانی

مەسرور بارزانی داوای متمانەی بەهێز لەنێوان هەولێر و بەغدا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی داوای متمانەی بەهێز لەنێوان هەولێر و بەغدا دەكات
 مەودا میدیا-

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ كاندیدی راسپێردراوی حكومەتی نوێی عیراق راگەیاندو داوا دەكات "متمانەی راستەقینە لە نێوان هەولێر و بەغدا بەهێزبكات".

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا نووسیویەتی "ئەمڕۆ پیرۆزباییم لە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق محەمەد شیاع سودانی كرد و پشتیوانی لێدەكەم بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر، كە لە بەرژەوەندی گشت هاولاتییانی عیراقدا كار بكات و متمانەی راستەقینە لە نێوان هەولێر و بەغدا بەهێز بكات".  

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە "ئەم حكومەتە، دەبێت پشتیوانی مافەكانی هەموو پێكهاتەكان بكات و بە گیانی هاوبەشی راستەقینە كار بكات و جێی متمانەی خەڵك بێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan