کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ بەهۆی راوەماسییەوە خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌رگریی شارستانیی سۆران ئاشکریکرد کە دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له گۆمی چنارانی رووباری جوندیان له قه‌زای رواندز، گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ خنکا کە راوەماسی کردووە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2022، به‌رگریی شارستانیی سۆران رایگه‌یاند "دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه له رووداوێكی خنكان له گۆمی چنارانی رووباری جوندیان له قه‌زای رواندز، دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك ته‌رمی گه‌نجێكیان له‌و شوێنه دۆزیووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆرانیان كردووه".

ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌و گه‌نجه ناوى (عه‌بدوڵڵا شه‌هاب نه‌جمه‌دین)ە دانیشتووى قەزاى سۆرانە و لەدایکبووى ساڵی 1995 لە ناوچەى پیشەسازى سۆران كارده‌كات، بەمەبەستی راوه‌ماسی سه‌ردانی ئه‌و گۆمه‌ی كردووە".
بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە "لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوه‌کو ئێستا 12 هاوڵاتى بە رووداوى جیاجیا لە رووبارەکانى سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران خنکاون".
س.ر
س.ر
بیروڕا