کوردستانی

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە و چەند پۆستێكیش یەكلادەكرێنەوە.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 4ی ئادار، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی درێژە بە كۆبوونەوەكانی خۆی بدات و چەند پۆستێك یەكلابكاتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەتا ئێستا بڕیار بەو شێوەیەيه كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بكرێت، بەڵام ئەگەر حاڵەتێك بێتە پێشەوە و دوابخرێت ئەوە شتێكی ئاسایی دەبێت، گرنگ ئەوەیە بەردەوامی بە كۆبوونەوەكان دەدەین تا ئەوكاتەی پۆستەكان یەكلادەكرێنەوە".

بەپێی زانیارییەكان ئەنجومەنی سەركردایەتی لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو كارگێڕەكان و پۆستی بەرپرسی مەڵبەندەكان یەكلایی دەكاتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان