گێتی
ئەمەریکا پشتگیریی ئێران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتیوانی خۆپیشاندەرانی ئێران و ناڕەزایەتییەکانیان دەکات دژ بە رژێمی ئەو وڵاتە، رایدەگەیەنێت ئەو گەمارۆیانەی ئەمەریکا سەپاندوویەتی بەسەر ئێراندا بەهۆی رژێمی ئێرانەوە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ چالاکوانی ئێراندا کۆبووەوە و رایگەیاند "ئەمەریکا سزای بەسەر پۆلیسی ئێراندا سەپاندووە بەهۆی کوشتنی ژینا ئەمینی لە رۆژی 16ی مانگی رابردوودا".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتی "ئەمەریکا لە هەوڵدایە بۆ مۆڵەتی دابینکردنی تەكنەلۆژیا كە ڕێگە بە ئێرانییەكان بدات لەگەڵ یەكتری و لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا پەیوەندی بكەن".
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پشتیوانی خۆپیشاندەرانی ئێران و ناڕەزایەتییەکانیان دەکات دژ بە رژێمی ئەو وڵاتە و بەکارێکی باشی دەزانێت بۆ نەمانی ئەو رژێمە و دەڵێت "سزاکانی ئەمەریکا بۆ ئێران بەهۆی ئەو رژێمەوەیە".
س.ر