گێتی
دادگەی تورکیا بەنیازە پەرلەمانتارێکی هەدەپە بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزابدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیاکانی تورکیا ئاشکرایانکردووە پەرلەمانتارێکی هەدەپە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و گۆڕینی ناسنامەی خۆی دادگەی تورکیا سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
سەمرا گوزەل، پەرلەمانتاری هەدەپە لە دیاربەکر لە سەرەتای ئەمساڵ بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە لەکاتی چوونی بۆ پارێزگای ئەدیرنە دەستگیرکرا کە بەنیازبوو بە ناسنامەی ساختەوە بەرەو دەرەوەی تورکیا بڕوات، رۆژی دواتر گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستانبوڵ.
ئەو سکاڵایە دژی سەمرا گوزەل، لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی پەرلەمانتارانی سەر بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، ئامادەکراوە و لەلایەن دادگەی سزادانی ئەنقەرەوە پەسندکراوە، هەوڵدەدرێت سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر سەمرا گوزەل بسەپێندرێت.

س،ر