گێتی
رووسیا ڤیاگرا دەداتە سەربازەکانی بۆ لاقەکردنی کچان وەکو بەشێک لە ستراتیژی شەڕ لە ئۆکرانیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نێردەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری تووندوتیژیی سێکسی لەکاتی ململانێکاندا رایگەیاند، رووسیا لە شەڕکردنی دژی ئۆکرانیا و وەکو بەشێک لە "ستراتیژی شەڕ" تووندوتیژی سێکسی بەکارهێناوە.
برامێلا باتن، نێردەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری تووندوتیژی سێکسی لە کاتی ململانێکاندا بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە "نەتەوە یەکگرتووەکان دڵنیایە لە بوونی سەد حاڵەتی دەستدرێژیی سێکسی لە مانگی شوباتی رابردووە تاکو ئێستا و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان پشتڕاستی دەکەنەوە".
کۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ئۆکرانیاوە بڵاویکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەکانی لیژنەکەیان بەڵگەیان لەبارەی بوونی تاوانی جەنگ لەلایەن رووسیاوە لەناویاندا دەستدرێژی سێکسی و ئەشکەنجەدانی منداڵانەوە دەستکەوتووە.
باتن ئەوەشی وتووە "لەکاتی لێکۆڵینەوە و گوێگرتن لێیان، ژنە ئۆکرانییەکان ئەوەیان وت کە ڤیاگرای زۆر دەدرێتە سەربازەکانی رووسیا وەکو بەشێک لە ستراتیژی شەڕکردنیان".
ئەوەشی وتووە "ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە هەموو حاڵەتەکان نین، چونکە هەموویان تۆمارنەکراون".
لە بەرانبەردا دیمیتری بیسکۆف، وتەبێژی کرملین رایگەیاندووە، بانگەشەی ئەوەی سەربازانی رووسیا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە "درۆیە".
س.ر