کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: هێزی پێشمەرگەى كوردستان لە ئامادەباشیدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: هێزی پێشمەرگەى كوردستان لە ئامادەباشیدایە
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند چاكسازیی لەهێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و پرۆسەیەكی گشتیگردەبێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسیان لە هەنگاوەكانی چاكسازی لە ناو هێزەكانی پێشمەرگە كرد.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەكرد "چاكسازی لەناو هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە كابینەكانی داهاتووش درێژەی دەبێت".

لەكۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانكرا بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو كە لە لایەن تیرۆرستانە بكرێتەسەر ناوچەكە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە جێگری سەرۆكی حكومەت كرد بۆ ئەو سەردان و پاڵپشتیەی هێزەكانی پێشمەرگە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان