گشتی

دیارترین و باشترین زانکۆکانی جیهان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیارترین و باشترین زانکۆکانی جیهان
مەودا میدیا-

زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ حەوتەمین ساڵ بەدوای یەکدا بووبە باشترین زانکۆلە جیهاندا، بەپێی ئەو ریزبەندییەی ساڵانەی زانکۆکانی تایمز لەدوای زانکۆی ئۆکسفۆڕد، لە ریزبەندی دووهەم زانکۆی هارواردی ئەمریکا هەیە و لەدوای ئەویش زانکۆی کامبریج کە ساڵی رابردوو لە ریزبەندی پێنجەم بوو بۆ ئەمساڵ هاتۆتە ریزبەندیی سێهەم.

لوئیز ریچاردسۆن، سکرتێری سەرۆکی زانکۆی ئۆکسفۆڕد دەڵێت، زۆر دڵخۆشن بۆ حەوتەمین جارە وەک باشترین زانکۆی جیهان دەستنیشان دەکرێن، دەشڵێت خۆیان بە قەرزای ژنان و پیاوانی زانکۆکە دەزانن کە بەردەوام لە هەوڵی باش و باشتردان، دەشڵێت، ئەو شانازی بەبوونی ئەو کەسایەتییانەوە دەکات کە لەوێن.

لەریزبەندییەکەی ئەمساڵدا، ئەمەریکا لە دووهەمدایە و باشترین زانکۆکانی جیهان لەو وڵاتەیە و لە 200 زانکۆی باشی جیهان 58ی لە ئەمەریکان، بەڵام ئەوەی کە بۆتە جێگای نیگەرانی ئەمریکییەکان وڵاتی چینە کە زانکۆکانی کەوتوونەتە کێبڕکێ لەگەڵیان و ئەگەر ئاوا بڕوات دەبنە مەترسی بۆ زانکۆکانی ئەمەریکا لەم ریزبەندییەدا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan