کوردستانی
بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا چەند بڕیارێکی دەرکرد کە تایبەتە بە ستافی بەڕێوەبردنی مامەڵەكان و بەڕێوەبەرەكان و بەڕێوەبەری بەشەكان و ستافی رێكخستنی ھاتووچۆی ناو شارەكان و ئێشكگر لە گشت ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە ناگرێتەوە.
بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا دەبینێتەوە:

یەكەم: راگرتنی بەڕێوەبردنی مامەڵەی گشت ھاوڵاتییان و بیانییەكان لەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی (ھاتووچۆ و رەگەزنامە) و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ و پاسپۆرت و رەگەزنامە و نشینگە، لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان تا 14/3/2020 لە رۆژی یەكشەممە 15/3/2020 دەست بە بەڕێوەەبردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان دەكرێت".
دووەم: ئەو مامەڵانەی كە سزای دواكەوتن دەكەوێتە سەریان لە گشت ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی بڕگەی یەكەم دیاری كراون بە بەخشراو ئەژمار دەكرێن".
سێیەم: گشت فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی كە لە بڕگەی یەكەم دیاركراون بە سیستمی نیوە بە نیوە (50% بە 50% رۆژێك نا رۆژێك) دەوام دەكرێت لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 1ی نیوەڕۆ.
چوارەم: ئەم بەیانە تەنھا ستافی بەڕێوەبردنی مامەڵەكان دەگرێتەوە و بەڕێوەبەرەكان و بەڕێوەبەری بەشەكان و ستافی رێكخستنی ھاتووچۆی ناو شارەكان و ئێشكگر لە گشت ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە ناگرێتەوە.
پێنجەم: ئەم بەیانە لە رۆژی 4/3/2020 جێبەجێ دەكرێت.