گێتی
رووسیا ژنە ئۆکرانییە دەستگیرکراوەکان بەم مەرجە ئازاددەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رووسیا و ئۆکرانیا ژمارەیەک دەستگیرکراوی لای یەکتریان ئازادکرد، گۆڕینەوەکەش بەپێی پرۆسەیەکی تایبەت و وردبووە و هەردوو وڵات ئامانجیان گەڕاندنەوەی ئەو ژمارە کەسانە بووە بۆ وڵاتەکانیان.
ئۆکرانیا لە بەرانبەر وەرگرتنەوەی 108 ژنی دەستگرکراوی ئۆکرانیدا، داوایەکەی رووسیای جێبەجیکرد کە ئەوێش ئازادکردنی 110 دەریاوانی رووسی بوون و سوپای ئۆکرانیا دەستگیرکردبوون بەپێی قسە بەرپرسانی هەردوو وڵاتەکە.
37 لەو ژنە دەستگیرکراوانەی ئۆکرانیا دوای ئەوەی سوپای رووسیا بە تووندی گەمارۆی ناوچەی ئازۆفستاڵی لە ماریۆپۆل دابوو، خۆیان رادەستکردبوو لە مانگی ئایاری رابردوو.
بەپێی ماڵپەڕی بی بی سی "دەریاوانە رووسەکان لەناو پاپۆڕی بازرگانیدابوون کاتێک سوپای ئۆکرانیا دەستگیریکردوون، هەروەها بەشێکیشیان لە سوپاس رووسیا جیابوونەوە لە ناوچەی دۆنباسی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.
ئاندری یەرماک، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە لە 108 ژنی ئۆکرانی ئازادکراون لە یەکەم هەنگاوی لەو شێوەیەدا کە هەموو ئازادکراوەکان ژن بوون.
دەنیس بوچلین، یەکێکە لەو بەرپرسانە ناوچەی دۆنتسیکی جیاکراوەیە لە ئۆکرانیا و رایگەیاندووە "دوو ژنی ئۆکرانیی دەستگیرکراو بەخواستی خۆیان لە رووسیا ماونەتەوە".
س،ر