گێتی

قودس پایتەختی ئیسرائیلە بۆ هەتاهەتایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قودس پایتەختی ئیسرائیلە بۆ هەتاهەتایە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، باڵیۆزی ئوسترالیا لە وڵاتەکەی بانگهێشت دەکات دوای ئەوەی ئەو وڵاتە لەو هەڵوێستەی پاشگەزبووەوە کە قودس پایتەختی ئیسرائیل بێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2022 بینی وۆنگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "ئوسترالیا پەشگەزبووەتەوە لەوەی کە قودسی رۆژئاوا بە پایتەختی ئیسرائیل بزانێت".

جگە لەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، باڵیۆزی ئوسترالیای بۆ وەرگرتنی روونکردنەوە بانگهێشتی وەزارەتەکەی کرد، هاوکات یائیر لابێد، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تووڕەیی وڵاتەکەی لەو بڕیارەی ئوسترالیا نەشاردەوە و رایگەیاند "قودس پایتەختی یەکگرتوو و هەتاهەتایی ئیسرائیلە و هیچ شتێک ئەو بڕیارە ناگۆڕێت".

جێگەی ئاماژەیە سکوت مۆریسۆن، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا لەسەردەمی کابینەکەیدا دانی نابوو بەوەدا نابوو کە قودس پایتەختی ئیسرائیلە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان