کوردستانی

دواین زانیاریی لەبارەی بەهەمیشەیکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیاریی لەبارەی بەهەمیشەیکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە وردبینی کردن لە لیستی مامۆستایانی گرێ بەست لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی هەمیشەیکردنییان.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کاری وردبینکردنی لیستی مامۆستایانی گرێبەستی بەڕێوبەرایەتییەکانی پەروردەی دهۆک و گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی و پەروردەی کەرکوک بەشی کوردی و بەڕێوبەرایەتی گشتی پەیمانگاکان و مەشقکردن تەواوکراون".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەڕێز وەزیری دارایی واژووی لەسەر سەرجەم ئەو لیستانە کردووە کە کاری وردبینیان بۆ تەواوکراوە بەمەبەستی بەهەمیشەیکردنیان".

وتەبێژی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو "لیستی مامۆستایانی گرێبەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتی پەروردەیی هەولێر ماوە کە وردبنییان بۆ بکرێت و ئەویش لە ئایندەیەکی نزیکدا هی ئەوانیش تەواو دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان