کوردستانی

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی دەرەئەنجامی پشکنینی 39 هاوڵاتی گومانلێکراو بڵاوکردەوە.

 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان "لە درێژەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 هەڵمەتی پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 وە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ39 هاوڵاتی گومانلێکراو ئەنجامدراوە لە هەرێمی کوردستان وە گشت دەرەنجامەکان نێگەتیڤ بووە واتە هەڵگری ئەو ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19  نین".

ئاماژە بەوەشکراوە "راگەیاندنی 5 هاوڵاتی کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە ئێستادا باری  تەندروستیان زۆر باشە و جێگێرە بێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ چارەسەریەك هەبێت تەنها لەژێر چاودێری پزیشکین و لە کاتی پێویستبوونیان بە چارەسەری پزیشکی ئەوا کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت، وە هەروەها لە ڕێگەی تیمەکانی چاودیری تەندروستی توانرا پشکنین بۆ ئەو کەسانەش بکرێت کە هاوەڵی ئەو کەسانەیان کردووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نین".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "دوای زیاد بوونی ژمارەی تووشبوان لە ووڵاتی ئێران و تۆمارکردنی چەند حالەتێکی تر لە پارێگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەوا تێمەکانی تەندروستی لە بازگە ناوەخۆیەکانیش دەست بەکاربوون بۆ پشکنینی ئەو هاوڵاتیانەی کە سەردانی شارەکانی هەرێم دەکەن بۆ دۆزینەوەی گومانڵیکراوان، وە لە ئێستادا ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن ژمارەیان ٢٥٦٤ هاوڵاتین کە دابەشکراون بەسەر شارەکانی هەولێر(1174) سلێمانی (535) دهۆك (٤٤٩) هەلەبجە (82) گەرمیان (208) ڕاپەڕین (104) کۆیە (12) وە تیمە تەندروستیەکان چاودێریان دەکەن بۆ چارەسەری پێویست لە کاتی ڕوودانی بارێکی لەناکاو".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان