گشتی

لەدوای 21 ساڵ زیندانیکردن، دەرکەوت بێتاوانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەدوای 21 ساڵ زیندانیکردن، دەرکەوت بێتاوانە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

پیاوێکی نەرویجی لەدوای ئەوەی 21 ساڵ بە تۆمەتی دەستدرێژی و کوشتن لە بەندیخانە بوو، زانرا بێتاوانە. ئەم پیاوە بە تۆمەتی کوشتنی دوو کچی منداڵ سزا درابوو.

ڤیگۆ کریستیانسێن کە ناویی تاوانبارەکەیە لە هەمو دانیشتنەکانی دادگا وتبووی بێتاوانە و ئینکاری کوشتنی ئەو دوو منداڵەی کردبوو، بەڵام کەس باوەڕی پێنەکردبوو و هەموو شتێک دژی ئەو بوو بۆ تاوانبارکردنی.

سەرۆکی داواکاری گشتی نەرویج لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند، ئەم دۆسیە دەرئەنجامێکی ناخۆشی بوو، چونکە ڤیگۆ کریستیانسێن بەشێکی زۆری ژیانی لە بەندیخانە بەسەر برد کە زیاتر لە 20 ساڵ بوو، ئەوەش دڵگرانی کردووین. 

ڤیگۆ لەئێستادا 44 ساڵییەتی و دەتوانێت وەک قەرەبوو سێ ملیۆن یۆرۆ لە حکومەتی نەرویج وەرگرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن