گێتی

نووسەری کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان، چاوێکی کوێربووە و دەستێکێشی لە جووڵە کەوتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نووسەری کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان، چاوێکی کوێربووە و دەستێکێشی لە جووڵە کەوتووە
مەودا میدیا- 

بریکاری کارەکانی نووسەری کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان رایگەیاند، سەلمان رووشدی چاوێکی توانای بینینی لەدەستداوە و دەستێکیشی بەهۆی بڕینی دەمارەکانییەوە ناجووڵێت.

رۆژی ١٢ی ئابی ٢٠٢٢، لەکاتی پێشکەشکردنی کۆڕێکیدا لە پەیمانگەی نیویۆرک لەبارەی ئازادیی هونەرەوە، گەنجێکی بە رەگەز لوبنای بەناوی هادی مەتەر، بە چەقۆ هێرشیکردە سەر سەلمان رووشدی ، نووسەری کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان و لە چەندین شوێنەوە جەستەی بریندارکرد و هەر لەو جێگەیەشدا دەستگیرکرا. ئەو کردەوە تاوانکارییە پەیوەستکرا بە فەتوایەکی ئیمام خومەینی کە لە ساڵانی هەشتای سەدەی رابردوو، بۆ کوشتنی سەلمان رووشدی دەریکردبوو.

ئەندریۆ وایلی، بریکاری سەلمان رووشدی لە چاوپێکەوتنێکیدا کە ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە راپۆرتێکی لەبارەوە بڵاوکردووەتەوە وتوویەتی "هێرشەکە کارێکی دڕندانە بوو و بە قووڵی رووشدی بریندارکرد، ئێستا چاوێکی توانای بینینی لەدەستداوە".

ئەوەشی وتووە "سێ برین لە ملیدا هەیە، هەروەها دەستێکی توانای جووڵاندنی نەماوە بەهۆی بڕینی دەمارەکانییەوە، جگە لەوە ١٥ برین بە سنگییەوە هەیە".

بریکاری کارەکانی، لەبارەی بارودۆخی ئێستای سەلمان رووشدی دەڵێت "گرنگ ئەوەیە ئێستا لە ژیاندا ماوە".

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان