گێتی
پیاوێک ئێرلاینی ئەمەریکی شێت کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لەساڵی 1987 "ئەستیۆ ورسشتاین" ئەمریکی بەکڕینی بلیتێکی ئاڵتوونی لە ئێرلاینی ئەمەریکی بەنرخی 250 هەزار دۆلار، رێگەی ئەوەی پێدرا بۆ هەمیشە بە خۆڕایی لە کۆمپانیاکەیانەوە سەفەر بکات.
هەر بۆیە نزیکەی 10 هەزار بلیتی لە کۆمپانیاکە بڕی، جاری وا بووە بۆ خواردنی خوانێک یان سەیرکردنی یارییەک سەفەری دەکرد و دوای چەند کاتژمێرێک دەگەڕایەوە ماڵەوە، جاری واش بووە لەگەڵ کەسانی بێسەرپەرشت دەفەری کردووە تا بیانگەیەنێتە ماڵەوە و دواتر گەڕاوەتەوە.
ئەم پیاوە نزیکەی 21 ملیۆن دۆلاری زیانی بە کۆمپانیاکە گەیاند بوو, بۆیە ناچار بوون لە ساڵی 2008 بلیتەکەی لێوەرگرنەوە, دواتر "ئەستیۆ ورسشتاین" سکاڵای لەسەر کۆمپانیاکە تۆمارکرد لەبەر ئەوەی بەڵێنەکەی خۆیان نەبردبووە سەر و داوای قەربووی کرد.
سکاڵاکەی ئەستیۆ لە دادگا براوە بوو هەر بۆیە کۆمپانیاکە ناچار کرا سێ ملیۆن غەرامە لەگەڵ بلیتە خۆڕاییەکەی بۆ ئەو پیاوە بگەڕێنێتەوە.
س،ر