کوردستانی

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە داوای هاوكاری دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای تەندروستی پێشمەرگە داوای هاوكاری دەكات
مەودا میدیا-

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لە نوسراوێكدا كە بۆ یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كوردستانى ناردووە داوای هاوكاری و دابینكردنی چەندین كەلوپەل و پێویستی تايبەت دەكات.

بەپێی نوسراوەكەی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە چەندین ئامێر و كەلوپەلیان پێویستە بۆ ئەو نەخۆشخانەیەی كە لە قۆناغی دروستكردندایە و تایبەتە بە توشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی.

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە ئاماژەی بە پێداویستییەكان داوە كە پێكدێن لە 50 قەرەوێڵەی نەخۆشە، 4 ئامێری ڤێنتلەیتەر، یەك ئامێری سی پی ئاڕ، 10 ترۆلی بۆ گواستنەوەی نەخۆش، 10 هەزار جلی تایبەت وەك ماسكی ئێن 95 و گاون و پێڵاو، 10 بێدی نەخۆش، لەگەڵ 20 مۆنتەر.

هەروەها، 2 دانە ئۆتۆكلیڤ، 2 دانە ئۆڤن، یەك ئامێری ئاڕ ئۆ، 50 دانە قەرەوێڵە، لەگەڵ مۆلیدەیەكی 250 كەی ڤی، محاویلەیەكی 250 كەی ڤی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان