کوردستانی

لە كەلار گەنجێك بەفیشەك كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە كەلار گەنجێك بەفیشەك كوژرا
مەودا میدیا-

لە قەزای كەلا لەناو ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو تەقە لەدوو هاوڵاتی كراو بەوهۆیەوە گەنجێك بەناوی داود سلێمان لەدایكبووی 1991 برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە "ئەمشەو چوارشەممە 25-10-2022 هاوڵاتییەك بەناوی (داود سلێمان حەیان ) لەدایكبووی 1991 بەبرینداری هێنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كەبەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە بریندارببوو، بەوتەی كەسوكاری ناوبراو لەگەڵ هاوڕێیەكی لەنزیك قەڵای شێروانە بوە لەنێو ئۆتۆمبێلێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و برینداربووە". 

باسی لەوەشكردووە "دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا بەڵام پێش گەشتی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداو لە ئێستادا پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە و گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستپێكردووە". 

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب