کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانیی داوای پاكتاوكردنی قەرزی كارەبا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانیی داوای پاكتاوكردنی قەرزی كارەبا دەكات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەكان ئاگادار دەكاتەوە لە ماوەی 10 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی بكەن بەمەبەستی پاكتاوكردنی قەرزی كارەباكانیان.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاندووە "شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەكان كە قەرزداری پارەی كارەبان بە بڕی 5 ملێۆن دینار و زیاتر، لە ماوەی 10 رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی بكەن بەمەبەستی پاكتاوكردنی قەرزی كارەباكانیان.

باسی لەوەشكردووە، "هەر خاوەن پرۆژەیەكی بازرگانی و پیشەسازی سەردان نەكات لەدوای ئەو ماوەیەی دیاریكراوە كارەباكانییان دەبڕدرێت" .


ك. م 

Qaiwan
Qaiwan