کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی چەكی بێ مۆڵەت روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی چەكی بێ مۆڵەت روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی چەكی بێ مۆڵەت روونكردنەوە دەدات و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتەكەش دەڵێت "تا 21ی تەمموزی 2023 دەبێت ئەو چەكانەی مۆڵەتیان نییە تۆمار بكرێت یا رادەست بكرێنەوە دوای ئەو وادەیە هەرچەكێك بە نایاسایی هەژمار دەكرێت".

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی تۆماركردنی چەكی بێمۆڵەتەوە رایگەیاند "هێزە ئەمنییەكان دەسەڵاتیان هەیە لە هەر شوێنێك یاخود لەناو هەر ئۆتۆمبێلێك چەكی بێ مۆڵەت هەبێت رێكاری یاسایی بگرنەبەر".

راشیگەیاند "ماوەی ساڵێك دیاریكراوە بۆ تۆماركردنی چەك یاخود رادەستكردنی واتە تا 21ی تەمموزی 2023 لەدوای ئەو وادەیەش هەر جۆرە چەكێك دەستی بەسەردا بگیرێت بە چەكی نایاسایی هەژمار دەكرێت".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب