کوردستانی

راگەیەندراوێك لە وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێك لە وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عیراقی فیدراڵ بەڕێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بووەو سەرئەنجام بڕیاری ئەوە دراوە هەر خوێندكارێك لەوانەی كوردی دەرنەچێت بە كەوتوو هەژمار دەكرێت".

د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "پاش دەرچوونی گشتاندنێك لە وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە 6-10-2022 سەبارەت بەوەی زمانی كوردی لە خوێندنگەكانی وەزارەتی ناوبراو دەرنەچوونی تێدانییە و لە تاقیكردنەوەی گشتیی هەژمار ناكرێت، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە هەر هەمان رۆژ لە لەگەڵیان لە پەیوەندیدابووین، لە ئەنجامدا رێككەوتین كە وەفدێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق سەردانی وەزارەتمان بكەن".

راشیگەیاندووە "لە 10ی 10ی 2022 وەفدێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق، بۆماوەی سێ رۆژ لە هەرێمی كوردستان مانەوە و گفتوگۆكانمان بەردەوامبوو، سەرەنجام كۆنوسێكی هاوبەش نووسرایەوە و لە 13ی 10ی 2022 ئیمزامان كرد و رەزامەند بووین و مانگێكیش دانرا كە دەبێت هەر دوو  وەزارەت گشتاندن بەو رێككەوتنە دەربكەین".

باسی لەوەشكردووە "سەرەنجام هەوڵەكانمان سەركەوتووبوون و لە 24ی 10ی 2022 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەڵسەنگاندن و ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی عیراقی فیدراڵ، گشتاندنی پێویستی دەرچوواند كە زمانی كوردی (دەرنەچوون)ی تێدایە و ئەگەر خوێندكار لەبابەتی زمانی كوردی نەگەیشتە نمرەی پێویستی دەرچوون، ئەوا بەدەرنەچوو دادەندرێت". 

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب