کوردستانی

هاوڵاتییەكی قەزای شارباژێڕ بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەكی قەزای شارباژێڕ بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

سێ هاوڵاتیی قەزای شارباژێر كە بۆ بەشداری لە پرسە چوونە رۆژهەڵات لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران تەقەیان لێكراوەو بەهۆیەوە یەكێك لەو هاوڵاتییانە گیانی لەدەستداوەو دوو كەسی دیكەشیان برینداربوون.

شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارباژێڕ رایگەیاندووە "سێ هاوڵاتی ھەرێم دانیشتوی ناحیەی باسنێی سەر بە قەزای شارباژێرن و بۆ بەشداریكردن لە پرسە چوونەتە رۆژهەڵات، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێكراوە".

وتیشی "یەكێك لە ھاوڵاتییەكان بەناوی داستان رەسوڵ گیانی لەدەستداوە و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون كە یەكێك لە بریندارەكان باوكی كوژراوەكەیە و ئێستاش لایەنە پەیوەندیدارەكانی ھەرێمی كوردستان لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب