کوردستانی

مەلا توشبووەكەی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا توشبووەكەی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، ئەو مەلایەی كە توشی كۆرۆنا بوو، گیانی لە دەستدا.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو مەلایەی كە شەشەم حاڵەتی توشبووی كۆرۆنا بوو لەسلێمانی گیانی لە دەستدا".

هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیپارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو مەلایە بەتەمەن بوو، نەخۆشی لەگەڵ بوو، هەر لەسەرەتاوە تەندروستی باش نەبوو".

دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا، تا ئێستا لەسلێمانی شەش كەس توشی ئەو نەخۆشیە بوون كە پێشتر لە ئێران بوون و گەڕاونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان