کوردستانی
ژمارەیەک قوتابخانەی نوێ دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە (سێ قوتابخانەی 18 پۆلی و قوتابخانەیەکی 9 پۆلی) و یەک باخچەی منداڵان تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە، هەروەها قوتابخانەیەکی دیکەی 12 پۆلی و قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لەکۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواودەبن.
لە پارێزگای سلێمانی قوتابخانەیەکی 18پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە, هەروەها لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دادەندرێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 12 پۆلی و لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت قوتابخانەی نوێ دادەنرێت، شەش قوتابخانەی 18 پۆلی و قوتابخانەیەکی 9 پۆلی .
س.ر
س.ر