کوردستانی

ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای بازرگانی لە سلێمانی دەکاتەوە، داوادەکات قەرزەکانیان پاکتاو بکەن ئەگەرنا کارەباکەیان دەبڕدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کارەبای سلێمانی ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان دەکاتەوە کە بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و زیاتر قەرزداری کارەبان بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکە".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەو هاوبەشانە تەنها ماوەی 10 ڕۆژیان هەیە بۆ سەردانکردن و پاکتاوکردنی قەرزەکانیان، ئەگەر لەو ماوەیەدا قەرزەکانیان نەدەنەوە کارەباکانیان دەبڕدرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب