کوردستانی

دۆخی ئێران و کاریگەری لەسەر گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ ئەو وڵاتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆخی ئێران و کاریگەری لەسەر گەشتکردنی هاوڵاتییان بۆ ئەو وڵاتە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئیران لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بەردەوامی هەیە، وتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەرانیش رایدەگەیەنێت هاوڵاتییان بۆ کاری گرنگ نەبێت سەردانی ئێران ناکەن.

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرچەندە ڤیزای ئێران هەڵگیراوە، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی ئێران و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ کاری گرنگ نەبێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە ناکەن".

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەبارەی دۆخی ئێران و کاریگەری لەسەر هاتوچۆی بازرگانی وتی "دۆخی ئێستای ئێران کاریگەری ئەوتۆی لەسەر جوڵەی بازرگانی نەکردووە".

ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان لە ئێران بەردەوامی هەیە لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە مانگی ئەیلولی 2022 لە زینداندا بەهۆی ئەشکەنجەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب