کوردستانی

فەرماندەی هێزەكانی 70 دوایین زانیاری لەبارەی تەندروستی ئاكام عومەر ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەی هێزەكانی 70 دوایین زانیاری لەبارەی تەندروستی ئاكام عومەر ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی رۆژی 19ی تشرینی یەكەمی 2022 لەكاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لە نەوجوڵ (زینانە) بۆمبێكی چێندراو بە هێزەكانی كۆماندۆدا تەقیەوە و، بەهۆیەوە (نەقیب زوهێر محمد) شەهید بوو (ئاكام عومەر) فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ و چەند پێشمەرگەیەكی دیكەش برینداربوون، لە ئێستادا فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگە نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی ئاكام عومەر ئاشكرا دەكات و دەڵێت "لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشكدایە و ئەگەر پێویست بكات رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت بۆ چارەسەرى پێویست".

مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەكانی 70 بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند "لە ئێستادا ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ لەژێر چاودێری پزیشكدایە و چاوەڕواندەكرێت لە یەك دوو رۆژی داهاتوو ئەگەر پزیشكەكان بڕیاربدەن رەوانەی دەرەوەی وڵات بكرێت".

باسی لەوەشكرد "كارەكان بۆ ناردنەوە دەرەوەی لە یەك دوو رۆژی داهاتوو تەواو دەبێت و ئەگەر پێویست بكات رەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێت و هیوادارین بەزویی چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت".


ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب