کوردستانی

مەترسی لەسەر چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی بادینان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسی لەسەر چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی بادینان هەیە
مەودا میدیا- 

پارێزەرێكی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی سزادراوانی بادینان دەڵێت "ماوەی چەندین رۆژە شێروان شێروانی لە هاوڕێكانی جیاكراوەتەوە و شوێن بزركراوە و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، كەسێكی دیكەش كە تەنها شعرێكی بۆ چالاكوانان و رۆژنامەنوسان نوسیووە لە ئاسایش دەستگیركراوە و رێگری لە بینینی دەكرێت".

بەشدار حەسەن، پارێزەری چالاكوان و رۆژنامەنوسانی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، “لە ئێستادا 13 كەس لە چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی بادینان لە زیندانییەكان ماون و یەكێك لەوانەش كە شێروان شێروانییە لە هاوڕێكانی جیاكراوەتەوە و هیچ ئاسەوارێكی نییە تا ئێستا و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە".

باسی لەوەشكرد "كەسێكی دیكە كە سەرتاشخانەی هەیە و شاعیرە، بەهۆی ئەوەی شعرێكی بۆ رۆژنامەنوسان و چالاكوانەكان نوسیوە ئەویش 3 مانگە لە ئاسایشی گشتی دەستگیركراوە و رێگری لەدادگاییكردنی دەكرێت و ناهێڵن كەسوكار و پارێزەرەكانیش بیبینن". 

راشیگەیاند "ئەوەی جێگەی نیگەرانییە حزب رێگری دەكات لەوەی رێككارە یاساییەكان لەبەرانبەر ئەوكەسانە جێبەجێ بكرێت و ئازاد بكرێن".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب