کوردستانی
د. بێوار خنسی: حکومەت سوورە لە گەیاندنی بۆریی غاز بۆ ماڵان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە رایدەگەیەنێت حکومەت سوورە لە گەیاندنی بۆڕیی غاز بۆ ماڵان، ئاماژەی بەوەشکرد بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا و گەیاندنی بە ماڵانیش سوود لە غاز وەردەگیرێت.
د. بێوار خنسی، راوێژکاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە رایگەیاند "حکومەت سوورە لە گەیاندنی بۆریی غاز بۆ ماڵان و جگە لە ھاوردەکردنی بۆ بازاڕ، بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا و گەیاندنی بە ماڵانیش سوود لە غاز وەردەگیرێت".
لەبارەی دابینکردنی غاز بۆ ماڵان ئاماژەی بەوەکرد "لە چوارچێوەی پەرەپێدانی کێڵگەکانی غازدا بڕیار وایە بەشێک لەو غازەی بەرھەم دێت لە ھەرێمی کوردستان، ھاوشێوەی وڵاتانی جیھان لەڕێگەی بۆڕییەوە بگەیەندرێتە ماڵان و وەک چۆن ئاو بۆ ماڵان دابینکراوە، غازیش بە ھەمان سیستەم بگەیەندرێتە ھاوڵاتییان".
س.ر