کوردستانی

لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تشرینی یەكەمی و سبەینێ دووشەممە 31ی تشرینی یەكەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاسمانى لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە  هەور، پلەكانی گەرماش لەنێوان 14 بۆ 30 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دووشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت, لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت, لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە سەر بەشێک لە ناوچەکان ئەگەرى نمە باران هەیە, ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەرى نمە بارانى زیاترە, پلەكانی گەرماش لەنێوان 25 بۆ 30 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب