کوردستانی

روونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی سیستمی نوێ و قەرزەکانی کارەباوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی سیستمی نوێ و قەرزەکانی کارەباوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو شوێنانەی کارەبایان دەکرێت بە پریپەید کۆمپانیا ئۆفیسێک دادەنێت و ئامێر و کارت دەدات بە هاوڵاتییان، ئاماژەی بەوەشکرد ئەو هاوڵاتییانەی قەرزیان لایە قەرزەکەیان رادەگیرێت و دەتوانن کارتەکە بکڕن تاوەکو بڕیار لەسەر قەرزەکەیان دەدرێت.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی سیستمی پریپەد بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو شوێنانەی کارەبایان دەکرێت بە پریپەید کۆمپانیا ئۆفیسێک دادەنێت و ئامێر و کارت دەدات بە هاوڵاتییان، بەردەوام ئۆفیسەکە کراوە دەبێت هەر هاوڵاتییەک ویستی کارت داخڵ دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە 10 هەزار بۆ سەرەوە هاوڵاتییان دەتوانن پارە بکەنە کارتەکەوە، ئەوەش بەپێی توانا و کڕینی هاوڵاتییان و ئەو کارەبایەی کە مانگانە بەکاریدەهێنێت".

لەبارەی ئەوەی بەهۆی سیستمی پریپەید هاوڵاتییان دەبێت پارەی زیاتر بدەن سیروان محەمەد وتی "نرخی کارەبا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت، بەڵكو گۆڕانکارییەکە ئەوەیە پێشتر پارەی بەکارهێنانی کارەباکە دەدیت، هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی قەرزیان لایە قەرزەکەیان رادەگیرێت و دەتوانن کارتەکە بکڕن تاوەکو بڕیار لەسەر قەرزەکەیان دەدرێت".

وتیشی "لە شاری سلێمانی کارەبای سێ شوێن کراوە بە سیستمی پریپەید و دوو شوێنی دیکەش ئامادەکراون و هاوڵاتییان کێشەیان لەگەڵ سیستمە نوێیەکە نییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب